نەخۆشخانەی هیوا: سەرەڕای گرفتە داراییەکان، خزمەتگوزارییەکانمان لە ئاستێکی باڵادایە

کوردستان 21/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

نەخۆشخانەی هیوا رایگەیاند، سەرەڕای هەموو گرفتە داراییەنەی کە هەیە خزمەتگوزارییەکانمان لە ئاستێکی باڵادایە.

ئەمشەوی سێشەممە، نەخۆشخانەی هیوا بۆ چارەسەری توشبووانی شێرپەنجە لە سلێمانی رایگەیاند:" سەرەڕای هەموو گرفتە داراییانەی کە هەیە بەڵام هێشتا توانیومانە خزمەتگوزاریەکان لە ئاستێکی باڵادا بێت".

دەشڵێت:" هیوادارین ئەم خزمەتانە بەردەوام بێت و پشتیوانی هەموو لایەک هەبێت و گرفتە دارایەکان نەبێتە هۆی لاوازبوونی خزمەتگوزاریەکانمان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەکە".
لە هەمان کاتدا، نەخۆشخانەکە ئاماری ئەمڕۆی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاندووە کە ١١٧٠ نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەی هیوایان كردوە و ٢٥ نەخۆشی نوێ تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئەمڕۆ ٢٦٤ نەخۆش کیمیاییان وەرگرتووە و هەروەها ٧١٥ نەخۆش چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە، کە هەمان کاتیشدا ١٠٥ نەخۆش لە بەشی فریا کەوتنی خێرا داغڵ بوون، بەدەر لەوانەش ٤٥٣ نەخۆش لە قاوشە جیاجیاکانی نەخۆشخانەکە داخڵکراون و چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا