پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، بومەلەرزەیەک شاری دهۆک و ناوچەکانی دەوروبەری هەژاند.
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق رایگەیاند: بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.5 پلەی رێختەر لە باکووری رۆژئاوای پارێزگای دهۆک روویدا.
باسی لەوەش کردووە: بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 3:31 خولەی پاشنیوەڕۆدا روویداوە و گوڕەکەی گەیشتە 3.5 پلە بە پێوەری رێختەر، کە بە دووری 15 کیلۆمەتر لە قەزای ئامێدی روویدا.
راشیگەیاند: لەلایەن هاوڵاتییانەوە هەست بە هێزی بومەلەرزەکە کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەکمان لەبارەی زیانە گیانی و ماددیەکانی لە ئەگەری هەبوونیاندا پێنەگەیشتووە.