تەرمی ژنێک لە ئاوی زێی گەورە دۆزرایەوە

کوردستان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: تەرمی ژنێک لەناو زێی گەورە لە سنوری گوندی زەنگلی سەر بە ناحیەی کەڵەک دۆزرایەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئاکرێ بڵاویکردەوە: دوای ئاگادارکردنەوەیان، دەستبەجێ تیمەکانی بەڵگە و تاوانی پۆلیسی بەردەڕەش گەیشتونەتە شوێنەکە و بە هاوکاری تیمەکانی بەرگری شارستانی توانراوە تەرمەکە دەربهێندرێتەوە.

چی تر: لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتوە، ژنەکە بەرلەوەی بخرێتە ناو روبارەکەوە دەست و پێ و ملی بە تەلی ئاسن بەستراوە و ئەوەش هۆکاری گیان لەدەستدانەکەی بوە.

ئەمەش هەیە: بەهۆی ئەوەی کاتێکی زۆر بەسەر روداوەکەدا تێپەڕیوە نەتوانراوە ناسنامە و تەمەنی قوربانییەکە بزانرێت، بۆیە بە مەبەستی زانینی ئەو زانیارییانە تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا