بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەلایەن زانکۆی سلێمانییەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێدەدرێت.
ئەمڕۆ هەینی، رێورەسمی ئاهەنگی خولی 38هەمینی دەرچووانی زانکۆی سلێمانی بەڕێوەدەچێت، کە تێیدا بەهۆی دابینکردنی 5000 کڵاو و رۆب بۆ دەرچووان و 225 کڵاو و رۆبی دیکە بۆ ئەنجومەنی زانکۆ و مامۆستایان، خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان.
مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق، و ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و چەند بەرپرسێکی دیکە بەڕێوەدەچێت، هەروەها تێیدا هاوڕی شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وەک نوێنەری سەرۆکی یەکێتی ئامادەدەبێت و خەڵاتەکە وەردەگرێت.