دوای ئەوەی شەوی رابردوو
لە سنووری چەمچەماڵ هێرشی مووشەکی کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی
پێشمەرگە چوار مووشەکیان ئاڕاستەی ئەو شوێنە کرد، کە هێرشەکەیان تێدا
ئەنجامبدابوو.
بە گوێرەی ئەو
زانیارییانەی دەستی BMC کەوتووە، لە وەڵامی هێرشەکانی شەوی رابردووی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە چوار مووشەکیان بە ئاڕاستەی شوێنی تەقاندنی
مووشەکەکانی شەوی رابردوو کرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی
رابردوو هێرشی مووشەکی کرایەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و بەهۆیەوە
لەوکاتەوە بەرهەمهێنانی غاز لە کێگڵەکە راگیراوە و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم تەزووی
کارەبا پچڕاوە.