قوباد تاڵەبانی: بەهیممەتی سەرۆك بافڵ ئێستا یەكێتی هێزێكی زۆر كاریگەرە

کوردستان 15/05/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال رایگەیاند، بە هەوڵەكانی بەهیممەتی سەرۆك بافڵ ئێستا یەكێتیی هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات.

 قوباد تاڵەبانی، لێپرسراوی مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال لەمیانەی سەردانێكیدا بۆ بارەگای مەڵبەندی 14ی رێكخستنی كۆیەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەكێتی لەقۆناغی پەرەپێدانە و یەك دەنگ و بەهێزە لەژێر سایەی هەوڵ و سیاسەتەكانی سەرۆك بافڵ-دا".

هەموومان وەك یەك تیم كار دەكەین بۆ ئەوەی یەكێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوە 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" هەموومان وەك یەك تیم كار دەكەین بۆ ئەوەی یەكێتی هەر بەو بەهێزییەی ئێستای بمێنێتەوە و لەئاستی چاوەڕوانی كادیران و كۆمەڵانی خەڵك بێت".

بەهیممەتی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵانی تر؛ ئێستا یەكێتی لەسەر ئاستی عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێكی زۆر كاریگەرە

ئەوەشیخستەڕوو:" بەهیممەتی سەرۆك بافڵ و هەڤاڵانی تر؛ ئێستا یەكێتی لەسەر ئاستی عێراقی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی، هێزێكی زۆر كاریگەرە و دەتوانێت ئەو گۆڕانكارییە بكات كە خەڵك چاوەڕێی دەكات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا