قوباد تاڵەبانی: كارگەکانی ئالیک یارمەتیدەری پیشەسازی خۆراكی و پەرەپێدانی سامانی ئاژەڵن

کوردستان 15/05/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، كارگەکانی ئالیک یارمەتیدەری پیشەسازی خۆراكی و پەرەپێدانی سامانی ئاژەڵن و دەكرێت لەڕێى سودوەرگرتن لەبەرهەم و پاشماوەى کێڵگە کشتوکاڵییەکان ببنە هۆکارێک بۆ دابینکردنی دەرفەتی کار.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ لە كۆیە ئامادەى رێورەسمی بەکارخستنی پرۆژەى "کارگەى ئالیکی تەبارە" بوون، كە خۆراك بۆ سامانی ئاژەڵ دابیندەكات و تێچوونیش كەمتر دەكاتەوە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکرد:" داوام لە لەوەزیری کشتوکاڵ كرد، ئاسانکارى زیاتر بۆ دامەزراندنی ئەم جۆرە پرۆژانە بکەن لەگەڵ دەستەبەركردنی ساغکردنەوەى بەرهەمى جوتیاران و کەمکردنەوەى تێچووى بەرهەمهێنانی گۆشت و پەلەوەر و ماسی بۆ کەمکردنەوەى بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا