بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی
رۆژهەڵاتی سلێمانی چوار هەلی دامەزراندنی وەک مامۆستای وانەبێژ راگەیاندووە و
دەڵێت " مەرجە زمانی عەرەبی بزانن ".
بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی
رۆژهەڵاتی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئامادەیی
حەسەکە کە خوێندکارەکانی لە کوردانی رۆژئاوای کوردستانن و شێوازی خوێندنیان
بەزمانی عەرەبییە، پێویستیان بە دوو وانەبێژ هەیە بۆ وانەکانی فیزیا و کیمیا، هەروەها
پێویستمان بە دوو وانەبێژی هونەر هەیە لە پسپۆڕی مۆزیک ".
لەبارەی مەرجەکانیش پەروەردەی
رۆژهەڵاتی سلێمانی دەڵێت:" ئەو کەسەی خوازیارە وەک مامۆستای وانەبێژ
دابمەزرێت، پێویستە دەرچووی زانکۆ بێت، هەوەها زمانی عەرەبی بزانێت، لەبەر
ئەوەی وانەکان بەزمانی عەرەبی دەوترێتەوە ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" هەرکەسێک ئارەزوومەندە، دەتوانێت سبەی چوارشەممە، 7ی 2ی 2024، کاتژمێر8:30ی
بەیانی تا 12:00ی
نیوەڕۆ سەردانی هۆبەی خۆیەتی و میلاک بکات بۆ وەرگرتنی فۆڕمی وانەبێژی ".