قەتەڕ ئێرانی بەزاند و گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئاسیا

وەرزش 07/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هەڵبژاردەی تۆپی پێی قەتەر توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە هەڵبژاردەی ئێران بباتەوە و گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی ئاسیا، کە تێیدا رووبەڕووی ئوردن دەبێتەوە.

لە خولەکی 4ی یارییەکەدا هەڵبژاردەی ئێران لەرێگەی سەردار ئەزموونەوە گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد، لە خولەکی 17دا جاسم جابر یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەڕ تۆانی گۆڵی یەکسانکردنەوە بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمار بکات، لە خولەکی 43یشدا ئەکرەم عەفیف گۆڵی دووەمی بۆ قەتەڕ تۆمارکرد و بەوشێوەیەش گێمی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندی قەتەڕ کۆتاییهات.

لە سەرەتای گێمی یەکەمدا هەڵبژاردەی ئێران دووبارە گۆڵی یەکسانکردنەوەی تۆمار کرد و دواتریش لە کۆتاییدا و بە دیاریکراوی لە خولەکی 82ی یارییەکەدا قەتەڕ توانی لە رێگەی مەعز عەلییەوە گۆڵی سێیەم و سەرکەوتن تۆمار بکات، بەوشێوەیەش قەتەڕ گەیشتە یاری کۆتایی جامی ئاسیای 2023.

بڕیارە رۆژی شەممەی داهاتوو یاری کۆتایی جامی ئاسیا لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی قەتەڕ و ئوردن بەڕێوەبچێت.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا