ئینتەر رۆمای وێرانكرد و ریاڵیش جیرۆنای تێكشكاند

وەرزش 11/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شەوی رابردوو گەڕێكی دیكەی یارییەكانی سیریا ئا-ی ئیتاڵیا و لالیگا بەڕێوەچوون و تێیدا چەند یارییەكی بەهێز بەڕێوەچوون.

 لە كاتژمێر 08:00 خولەكی شەو مارە شینەكانی ئیتاڵیا رووبەڕووی گورگوكانی رۆما بوونەوە و توانیان بە ئەنجانی چوار گۆڵ بەرانبەر بە دوو گۆڵ بردنەوە تۆمار بكەن و جیاوازییەكەیان لەگەڵ یۆڤی بۆ حەوت خاڵ بەرز بكەنەوە، ئەمەش لەكاتێكدایە ئینتەر یارییەك كەمتری كردووە.

لەلایەكی دیكەشەوە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی رووبەڕووی ركابەری ئەم وەرزەی لە پلەی دووم جیرۆنا بووە و بە چوار گۆڵی بێ وەڵام توانی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی تەواو بكات.

هەروەها، بەو ئەنجامەش جیاوازی نێوان ریاڵ و جیرۆنا بۆ پێنج خاڵ بەرزبووەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا