دابەشکردنی موچەی مانگی یەک دەستیپێکرد

کوردستان 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە دابەشکردنی موچەی مانگی یەکی ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ئەو لیستەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی خانەنشینی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان دابەش دەکرێت.

هاوکات: سبەی پێنجشەممە موچەی وەزارەتەکانی دارایی و ئابووری، پەروەردە، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، خانەنشینانی پێشمەرگە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێری دارایی، مافی مرۆڤ دابەش دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا