بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، کۆنترۆڵی
کەرتی غەززە دەکەن، گەشەی ئابوری دروست دەکەن و هەلیکار دەرەخسێنێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند،
لە دیدارەکەی لەگەڵ ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل تیشکی خستۆتە سەر چۆنیەتی نەهێشتنی
حەماس لە کەرتی غەززە.
ئەوەشی وت: ئەمریکا کۆنترۆڵی کەرتی غەززە دەکات، پێشنیازی دەکات خەڵکی غەززە
بۆ شەش ناوچەی دیکە بگوازرێنەوە.
هاوکات: دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ئێران ئاماژەی بەوەکرد، ئێران له بهدهستهێنانی
چهكی ئهتۆمی زۆر نزیك بووهتهوه.
باسی لەوەشکرد: ''ئەگەر ئێران بیەوێت تیرۆرم بکات لەناوی دەبەم، پێویستە
ئەمریکا بیانسڕێتەوە و هیچیان نەهێڵێتەوە''.