دوای ئەوەی سالار حوسامەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی دەستی لەکارکێشایەوە ، ئەنوەر حەمەسەعید بە وەکالەت لە شوێنەکەی ئەو دیاریکرا.
بە گوێرەی نوسراوێکی حکومەتی
هەرێمی کوردستان کە رێککەوتی 5ی 2ی 2024ی لەسەرە و دەستی BMC کەوتووە، بڕیاردراوە ئەنوەر حەمەسەعید بۆ
ماوەی شەش مانگ بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی
دیاری بکرێت.
سالار حوسامەدین پێشتر لەسەر پشکی یەکگرتوو
بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی بوو، بەڵام یەکگرتوو ئەو پۆستەی رادەستی حکومەت کرد و ئێستا
ئەنوەر حەمەسەعید لە پشکی یەکێتی بۆ ماوەی شەش مانگ بەوەکالەت بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەدەبات.