وڵاتانی ئەوروپا لەسەر زیادکردنی بودجە بۆ ئۆکرانیا رێککەوتوون

جیهان 27/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەشداربووانی لوتکەی هاریکاری ئۆکرانیا رایانگەیاند، سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لەسەر زیادکردنی بودجە بۆ کیێڤ رێککەوتوون.
لە بەیاننامەیەکدا، بەشداربووانی لوتکەی هاریکاری ئۆکرانیا رایانگەیاند:" سەرکردەی وڵاتانی ئەوروپا لە پاریس کۆبوونەتەوە و رێککەوتوون لەسەر ئەوەی بودجەی ئۆکرانیا بۆ شەڕەکەی لە دژی روسیا زیاد بکەن".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" سەرۆکی دەوڵەتانی ئەوروپا رێککەوتوون لەسەر ئەوەی هەرکارێک پێویستبێت بۆ پشتگیرکردنی ئۆکرانیا ئەنجامی بدەن، چونکە شکستی روسیا لەو شەڕەدا واتا ئاشتی و سەقامگیری بۆ ئەوروپا".
ماوەی دوو ساڵە شەڕ لەنێوان سوپای روسیا و هێزەکانی ئۆکرانیا بەردەوامە و لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕەکەوە وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکرانیا راگەیاند.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا