لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکرێت

کوردستان 03/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە ئاشکرا دەکات.
سروە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە BMC راگەیاند:" لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ئێستا چاوەڕێی ئەوە دەکرێت، ئایا وەزیری دارایی عێراق داوا لە بانکەکانی سەر بە بەغدا دەکات کارت بۆ فەرمانبەرانی هەرێم دروستبکەن یاخود نا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دادگای فیدراڵی هەردوو حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقی پابەندکرد بەوەی چارەسەری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکەن و حەوەئ ماوەتەوە جێبەجێکردنی رێککارەکانە بۆ ئەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتەر بانکەکانی عێراق".
روونیشیکردەوە:" لەم مانگەدا ناتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بخرێتە سەر بانکەکانی عێراق و ئەم مانگەش هاوشێوەی مانگەکانی رابردوو مووچە دابەشدەکرێت، هەروەها پێشبینی دەکرێت لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەم مانگە بکرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا