''خواست لەسەر ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە"

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، خواست  لەسەر ئۆتۆمبیلی كارەبایی لە هەرێمی كوردستان زیادی كردووە.

لێدوانی فەرمی: عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان بە میدیای فەرمی پارتی رایگەیاند، دوای نوسراوی دەستەی ژینگە، حکومەتی ھەرێم رەسمی گومرگی لەسەر ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی بە ڕێژەی  %100ھەڵگرت.

ئەوەشی وت: خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە ھەرێمی کوردستان زیادی کردووە، چونکە سێ ساڵ لەمەوپێش لە ھەرێم ژمارەی ئۆتۆمبێلی کارەبایی کەمبوون.

ئەوەشی خستەروو: لە رێکەوتی  16/2/2025حکومەت بڕیاریدا پارەی یەکەم تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی تەواو کارەبایی وەرنەگرێت و لە پارەی ژینگەش خۆش بێت.

وتیشی: چاوەڕێ دەکرێت ساڵانی داھاتوو ژمارەیەکی زیاتری ئەو ئۆتۆمبێلە کارەباییانە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان بکرێن، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە داوای لە ئەنجومەنی وەزیران کردووە ئەو ئۆتۆمبێلانە لە پارەی تابلۆش ببەخشرێن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا