ئومێد خۆشناو: مانگرەکان چییان لێهات تەواوبون؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: سەربەست نەجمەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا رایگەیاند مانگرەکان چییان لێهات، تەواوبون؟ ئەرێ ئەو چیرۆکە چی بو منیش ئەو پرسیارەم هەیە.

لێدوانی فەرمی: لە کۆنگرەکەدا پارێزگاری هەولێر سەبارەت بەو مامۆستایانەی خۆپیشاندانیان کرد و ویستیان لە دێگەڵەوە بچنە ناو هەولێر و لە بەردەم نەتەوە یەکگرتوەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن، وتی نەتەوە یەکگرتوەکان بودجەی نەبڕیوە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش نەیبڕیوە، ئەوان نەدەهاتن تا خۆپیشاندان دژی شوێنە راستەقینەکە بکەن کە بەغدایە، دژی ستەملێکراو خۆپیشاندانیان دەکرد، ئەوان بابێن بە ئازایانە بڵێن لە بەغدا ستەممان لێدەکەن.

زیاتر: هەمو بابەتەکان بەلاڕێدا بردران و ئێستاش دڵنیایی دەدەمە هەموان هەولێر شاری میواندۆستییە و میوانی رەزا قورس وەرناگرین ئەوەی بەخۆی تێدەگات باتێبگات.

 

 

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا