سەربەست نەجمەدین - BMC TV
بابەتە سەرەکییەکە: بەشێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای مێتا بڕیارێکی لەسەر ڤیدیۆ لایڤەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک دەرکرد و لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە جێبەجێ دەکرێت.
راگەیەندراوی فەرمی: ژوری هەواڵی فەیسبوک، لە بلۆگی تایبەتی خۆیانەوە رایانگەیاند، لەمەوبەدوا ڤیدیۆ لایڤەکانی فەیسبوک رێگەیان پێدەدرێت تەنها بۆ 30 رۆژ بمێننەوە لە تۆڕەکە و دواتر لادەبرێن واتە دەسڕدرێنەوە.
زیاتر: هەرچەندە مێتا ئاماژەی بە هۆکاری ئەو بڕیارەیان نەداوە بەڵام بەپێی سەرچاوە تەکنەلۆجییەکان رەنگە بەهۆی بونی داتایەکی زۆر لە سێرڤەرەکانیان، ئەو بڕیارە درابێ.
ئەمەش هەیە: هەربەپێی ئەو بڕیارە ئەو ڤیدیۆ لایڤانەی بەر لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە کراونەوە واتە پێش بڕیارەکە، بەهەمان شێوە دەیانگرێتەوەو سەرجەمیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لادەبرێن.