جەمیل هەورامی: خۆپیشاندان ناکەین بۆ ئەوەی نەبینە هۆکاری تاڵانی

کوردستان 07/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان رایگەیاند، سەرەڕای ناڕەزایەتییەکانیان تاوەکو ئێستا خۆپیشاندانیان نەکردووە بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری تاڵانی دامودەزگاکان.
جەمیل هەورامی سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" پیرۆزبایی یادی 33 ساڵەی راپەڕین لە هەمووان دەکەم،  گەندەڵی و کێشە چارەسەرنەکراوەکان بەهای راپەڕینمان لا کەم ناکاتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" زۆرینەی چین و توێژەکان راپەڕینیان لەبەرچاوکەوتووە و هەندێکیان دەڵێن پەشیمانن لەو کارە، هۆکاری قسەکەی ئەوانیش کێشە داراییەکانن کە بەرۆکی هەموو چین و توێژێکی گرتووە".
باسی لەوەشکرد:" ماوەی 11 ساڵە فەرمانی دابەشکردنی زەوی بۆ پێنج هەزار و 700 پێشمەرگەی دێرین دەرچووە و تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، هەزاران پێشمەرگەی درێن هەیە هێشتا کرێچین".
جەمیل هەورامی وتیشی:" سەرەڕای کێشە و ناڕەزایەتییەکانمان، بەڵام ئێمە قەت نەهاتووینەتە سەر شەقام و خۆپیشاندانمان نەکردووە، بۆ ئەوەی نەبینە رابەر بۆ ئەوانەی سبەی بە ناوی خۆپیشاندانەوە فەرمانگە و دامودەزگا گشتییەکان تاڵان دەکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا