سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڵەستین پەنجەی تۆمەت بۆ حەماس درێژدەكات

جیهان 18/03/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڵەستین ئۆباڵی ئەم وێرانكارییەی وڵاتەكەی بە گەردنی سەركردەكانی حەماس و چەكدارەكانی ئەو گروپە لە قەڵەم دەدەدات.

 محەمەد موستەفا، سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڵەستین لە میانەی وتارێكدا بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك وەزیرانی نوێی فەڵەستین رایگەیاند:" ئەوەی ئێستا رووبەڕووی فەڵەستینییەكان بووەتەوە ئۆباڵی لە گەردنی سەركردەكانی حەماسە و ئەو ژیانە خۆشئامێزەی ئەوان تێیدا دەژین لە قەتەڕ شاهێدی وتەكانمانن".

وتیشی:" ئایا چەكدارانی حەماس لەكاتی ئەنجامدانی ئەم هێرشەیان بۆسەر خاكی ئیسڕائیل بیروڕای فەڵەستینییەكانیان وەرگرت؟ ئایا ئەوان هیچ پارتێكی سیاسی فەڵەستینیان لەم هێرشە كوێرانە و بێئەنجامە، كە سەرلەبەری نشوستێكە بۆ فەڵەستینییەكان؟".

ئەوەشیخستەڕوو:" ئەوەی ئێستا روویداوە لە كارەسات زیاتر هیچ شتێكی دیكەی بۆ فەڵەستین نەهێناوە و حەماس تەنها تەنها وەك ئامێرێك بەرانبەر خواستەكانی تاران هەڵەسوڕێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا