بڕیارە سبەی یاری گەڕانەوەی گەڕی سێیەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی كیشوەری ئاسیا بۆ پاڵاوتنەكانی جامی جیهانی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق رووبەڕووی فلپین ببێتەوە.
هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق لە یاریگای خۆسێی ریزاڵ میمۆریاڵ كاتژمێر 02:00ی پاشنیوەڕۆی سبەی رووبەڕووی فلپین دەبێتەوە و هەوڵیش بۆ دەستبەركردنی سێ خاڵی یارییەكە دەدات.
شێرەكانی میزۆپۆتامیا بە 9 خاڵ یەكەمی كۆمەڵەكەیەتی و لە پێنج یاری رابردوویاندا عێراق تەنها یەك یاری دۆڕاوە و فیلەكانیش تەنها یارییەك براوە بوون و لە سێ یاریدا دۆڕاون و یارییەكیش بەرانبەر ئێندۆنیسیا یەكسانبوون.
لە مێژوودا و لەم قۆناغەدا تا ئێستا هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق رووبەڕووی فلپین نەبووەتەوە و یارییەكەی رابردوشیان یەكەم رووبەڕووبوونەوەیان بووە و لەو رووبەڕووبوونەوەیەشدا عێراق بە گۆڵەكەی میمی سەركەوتن و سێ خاڵی یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی بەكۆتا هێنا.