بڵاوکردنەوەی وێنە بە جلی سەربازییەوە قەدەغە کرا

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم لە نووسراوێکدا رایگەیاند، بڵاوکردنەوەی وێنە بە جلی سەربازییەوە لە کارمەندان و ئەفسەران قەدەغەیە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەرێم رایگەیاند:" لەپێناو پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەر و گیانی هاوڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی، قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازییەوە بۆ هیچ مەبەستێک جگە لە ئەرکی فەرمی، ئەفسەر و کارەمەندان ڤیدیۆ و وێنە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکەنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەگەر کارمەندان و ئەفسەران بەشداری هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام بپۆشن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوبکرێتەوە، پێویستە رەزامەندی لەسەروو خۆیان وەربگرن".
باسی لەوەشکرد:" هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستیکی دیکە جلو بەرگی فەرمی لەبەر بکات و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایش بکات لێپرسنەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا