پاسداران کوژرانی راوێژکارێکی سەربازی لە سوریا راگەیاند

جیهان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

سوپای پاسداران کوژرانی راوێژکارێکی سەربازی لە ئەنجامی هێرشێک لە سوریا راگەیاند.

ئەمڕۆ سێشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، بەهرۆز وەحیدی، راوێژکاری سەربازی لە فەیلەقی قودس و هێزەکانی پشتگیری، لە پارێزگای دێرەزور لە سوریا کوژراوە.

باسی لەوەش کردووە، وەحیدی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە سنووری دێرەزور گیانی لەدەستداوە.

پێشتر، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندبوو کە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆدا، نۆ ئەندامی سەربازی سەر بە ئێران کوژراون، کە یەکێکیان بە پلەی ئەفسەر بووە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا