سەرۆکی هەرێم دەچێتە بەغدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی بگاتە بەغدا و بەشداری کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدات.

شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات".

سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت

ئاماژەی بەوەشکرد:" مەبەستی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێم بۆ بەغدا بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت".

شایەنی باسە چەند هەفتەیەک پێش ئێستاش بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، کۆبوونەوەی هاوپەیمانی ناوبراو لە بەغدا بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا