کاروان یاروەیس: هەژماری من دوو کێشەی گەورەی هەیە و چارەسەرکردنیان ئەستەمە

کوردستان 26/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند، پڕۆژەی "هەژماری من" دوو کێشەی گەورەی هەیە و چارەسەرکردنیان ئەستەمە، دەشڵێت " یەکێک لە کێشەکان یاساییە ".

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ وەفدێکی پڕۆژەی (هەژماری من) بەمەبەستی خستنەڕووی وردەکاری پڕۆژەکەیان هاتنە ئەنجومەنی نوێنەران، پێمانڕاگەیاندن کە پڕۆژەکە دوو کێشەی گەورەی هەیە و چارەسەرکردنیان ئەستەمە ".

لەبارەی کێشەکانی ئەو پڕۆژەیە کاروان یاروەیس دەڵێت:" یەکەمیان کێشەی یاساییە، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی (تەوتین) لە ڕێگای بانکە فیدرالییەکانەوە دەکرێت، واتا بانکەکانی  TBI، رەشید و رافیدەین ".

ئەوەشی خستەڕوو:" کێشەی دووەمی پڕۆژەکە متمانەی خەڵکە، مووچەخۆرانی هەرێم ئەم پڕۆژەیە رەتدەکەنەوە، لە پرۆسەی بانکیشدا متمانە لە نێوان بەشداربوو و بانک زۆر گرنگە، بۆیە مووچەخۆر مافی خۆیەتی بتوانێت چ بانکێک هەڵبژێرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا