دوای ئەوەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە چەند داواکارییەکیان ئاڕاستە کرا، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق وەڵامی دایەوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند:" نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆری ده‌نگده‌ران به‌پێی ستانداردی جیهانی، پێویسته له‌نێوان %9 بۆ %15 بێت، كه بێگومان له هیچ پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و رێژه‌یه، له‌پارێزگای هه‌ولێر كه 962 هەزار و 239 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %14 ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه، هاوكات له‌پارێزگای سلێمانی كه ملیۆنێک و 113 هەزار و 302 ده‌نگده‌ری تێدایه ته‌نها %13 ی په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه، له‌پارێزگای دهۆكیش كه 708 هەزار و 11 ده‌نگده‌ری هه‌یه، ته‌نها %11 ده‌نگده‌ر په‌نجه‌مۆریان ناخوێندرێته‌وه".
وتیشی:" كۆمسیۆن هاوڕ‌ایه له‌گه‌ڵ داواكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم كه پێویسته له‌دوای هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ٢٤ سه‌عاتدا ئه‌نجامی سه‌ره‌تایی هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامی كۆتایی وێستگه‌كان بڵاوبكاته‌وه، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین".
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، له‌دوای به‌دواداچوون و پشتبه‌ستن به بڕ‌یاره‌كانی دادگای فیدراڵی بۆ پرسی كورسییه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌ركه‌وت 79 هەزار و 729 ده‌نگدر له‌پارێزگاكه هه‌ن، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه 3 كورسی به‌رده‌كه‌وێت، هاوكات 5 بنكه‌ی تۆماركردنیشی ده‌بێت.