بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر عێراق لیژنەیەک پێکدەهێنێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی دوێنێی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکدەهێنێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لییژنەیەک لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە تێکدەرانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر پێکهێنرا".

هەموولایەکیش لە سزادانی دادپەروەرانەی دەستدرێژیکاران دڵنیا دەکەینەوە

باسی لەوەشکرد:" هاوکات ئیدانە ئەو دەستدرێژییە دەکەین کە کراوەتە سەر سامانی ئابووری وڵاتەکەمان، هەموولایەکیش لە سزادانی دادپەروەرانەی دەستدرێژیکاران دڵنیا دەکەینەوە".
ئێوارەی دوێنێ هەینی، لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی ‌غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەوهۆیەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش بریندار بوون.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

شۆفان لە 12 جۆری شێرپەنجە دەمانپارێزێت

تەندروستی 24 خولەک پێش ئێستا

دانەغاز: داهاتمان کەمیکردووە

ئابوری 2 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی دۆلار بەرزبوونەوەی تۆمارکرد

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا