نوێترین زانیاری لەبارەی دەستپێکردنەوەی دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دوای ئەوەی شەوی رابردوو دابەشکردنی ئاو راگیرا، بڕیارە ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی ئاو لە سلێمانی بکرێتەوە.

ئامانج جەلال وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دوای ئەوەی شەوی رابردوو پرۆژەکانی ئاوی دوکان – سلێمانی راگیران، لە ئێستادا دابەشکردنی ئاو لەو پرۆژانە دەستیپێکردووەتەوە و لە دواینیوەڕۆشەوە دابەشکردنی ئاو بەسەر گەڕەکەکانی سلێمانیدا دەستپێدەکاتەوە".

بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە کورتهێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە دروستبووە

شایەنی باسە شەوی رابردوو بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی ئاشكرایکرد:" بەهۆی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆرەوە کورتهێنانی بڕی کارەبا لەو یەکەیە دروستبووە، هەربۆیە بەنداوی دوکان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بڕی ئەو کارەبایەی لە کۆرمۆر بەرهەم دەهێنرێت یەکەی زیاتری کار پێکردووە و ئاوێکی زۆر بەردراوەتەوە".

باسی لەوەشکرد:" هاوکات ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی پیسییەکی زۆر بێنێتە سەر پرۆژەکانی دابەشکردنی ئاوی دوکان – سلێمانی و بەهۆی گەشتیارێکی زۆر لەو سنوورە لە گەشت بوون و پاشەڕۆی زۆریان کردووەتە دەریاچەکەوە، لەبەر سەلامەتی پرۆژەکانیش، بڕیاردراوە پرۆژەکان تاوەکو کاتێکی نادیار رابگیرێت".

دوێنێ هەینی لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوەی هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و بە وتەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمیش، زیانێکی زۆر بەر کارەبای هەرێمی کوردستان کەوتووە، چونکە هێرشەکە بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی غاز و ئەمەش وایکردووە بەرهەمهێنانی بڕی کارەبا کەمبکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا