ئەمریكا: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر دەكەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

باڵیۆزی گشتی ئەمریكا لە عێراق و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا سەركۆنەی هێرشەكانی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر-یان كرد.

 ئڵینا رۆمانۆسكی، باڵیۆزی گشتی ئەمریكا لە عێراق لە راگەیەندراوێكدا سەركۆنەی هێرشەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر-یكرد و راگەیاند:" داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەكانی عێراق دەكەین لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر روداوەكە بكەن و ئەنجامدەرانی رووبەڕووی دادگا بكەنەوە".

ئەمریكا بەردەوامدەبێت لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی و ھەرێم بۆ پشتیوانیكردن له ئاسایش و سەقامگیری

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەمریكا بەردەوامدەبێت لە كاركردن لەگەڵ حكومەتی و ھەرێم بۆ پشتیوانیكردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەروەریی خاكی عێراق".

ئەو ھێرشە بێ رێزییە بۆ سەروەریی خاكی عێراق

لەلای خۆشییەوە ماتیۆ مێڵر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە لیچدوانێكدا باسی لەوەكرد:"  سەركۆنەی هێرشەكانی شەوی رابردووی كێڵگەی كۆرمۆر دەكەین و ئەو ھێرشە بێ رێزییە بۆ سەروەریی خاكی عێراق".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا