شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەردانی کۆرمۆر دەکات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکات.

رمک رەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە BMC راگەیاند:" بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، شاندێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بکەن و لە نزیکەوە زیانەکانی هێرشەکەی دوێنێی سەر ئەو کێڵگەیە ببینن".

توێکارییان بۆ ئەنجام دەدرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" هاوکات تەرمی قوربانییەکانی هێرشەکەی دوێنێ لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانیین و توێکارییان بۆ ئەنجام دەدرێت، دواتریش رێککارە یاساییەکان بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ نیشتمانی خۆیان بۆ ئەنجام دەدرێت".

ئێوارەی دوێنێ هەینی لە رێگەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و بەوهۆیەشەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە هەر چوارییان خەڵکی وڵاتی یەمەنن و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا