وادەی دابەشکردنی مووچە ئاشکراکرا

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، مه‌ولود سابیر، به‌ڕێوەبه‌ری گشتیی بانكه‌ بازرگانییه‌كان بە میدیای پارتی راگەیاند:" ئەو 600 ملیار دینارەی بەغدا بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردبووی، لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە وەرگیرا و دابەش دەکرێتە سەر بانکەکان بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی شوبات".

باسی لەوەش کردووە، رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت، بەڵام بۆ ڕاگەیاندنی لیستی مووچە چاوەڕێی بەغداین، ئەگەر بینێرێت لیستی مووچەی هەموو وەزارەتەکان ڕادەگەیێنرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا