هونەرمەندێکی کورد لەسەر بەشداریکردن لە مەراسیمی نەورۆز دەستگیرکرا

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لە رۆژهەڵاتی کوردستان، هونەرمەندێکی کورد بە هۆکاری بەشداریکردن لە مەراسیمی نەورۆز دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند،  ڕۆژی چوارشەممە، محەمەد عەباسزادە، هونەرمەندی تەمەن 35 ساڵە و خەڵکی شاری ئیلام، لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکراو و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەیەوە.

باسی لەوەشکردووە،  ئەم هونەرمەندە کوردە دوای گەڕانەوەی لە ڕێوڕەسمی نەورۆز لە شۆهانی مەلەکشای لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە. تا ئەم ساتە هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ئەم هونەرمەندە بەردەست نییە.

رێکخراوەکە دەڵێت،ئەو هونەرمەندە دوای خوێندنی سروودی "ژن ژیان ئازادی" لە رۆژی 19ی تشرینی یەکەمی 2022، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەرکراو و ساڵی رابردوو بە دانانی بارمتەی 800 ملیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا