وادەی کاراکردنی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی راگەیەندرا

عێراق پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بریکاری وەزیری بازرگانی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی دوو تاکو سێ مانگی داهاتوودا کارکردن بە کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی دەستپێدەکات.

ستار جابری، بریکاری وەزیری بازرگانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی "واع"ی عێراقی راگەیاندووە، وەزارەتی بازرگانی رێککەوتنێکی لەگەل رێکخراوی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی ئیمزاکردووە و بەهۆی چەند تێبینییەکی هونەری و سایبەری لەبارەی پڕۆژەی کارتی خۆراکی نیشتیمانی، کارکردن لە پڕۆژەکە راگیرا.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی دوو تا سێ مانگی داهاتوودا کارکردن بە پڕۆژەی کارتی خۆراکی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا