پاداشتێكی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ گروپی "بلاك كات"

جیهان 28/03/2024

Alternate Text

دەزگای لێكۆڵینەوەی فیدراڵی ئەمریكا (FBI) پاداشت  بە پێدانی زانیاری لەسەر گروپێكی مەترسیداری هككەر و تەكنەلۆژیایی ئەلیكترۆنی دادەنێت. 

 بەرپرسانی FBI لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" گروپی خزمەتگوزاری ڕانسۆموێری بلاك كات (كە بە ALV ناسراوە) بەهۆی بەكارهێنانی سیستمی تەكنەلۆژیای نێودەوڵەتی و ئەنجامدانی هێرشی ئەلیكترۆنی بۆسەر تۆڕەكانی كۆمپیوتەری كەرتە ژێرخانییە ئابوورییەكانی ئەمریكا و جیهان، پێدانی هەر زانیارییەك بۆ دەزگاكەمان گرنگە".

ئاماژەیان بەوەشكردووە:" بە پێدانی پاداشت بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار لەسەر هەر بنكە و ئەندامێكی ئەو گروپە، دەزگاكەمان بەدوای زۆرترین و وردتریین زانیاریدا دەگەڕێت".

ئەمەش لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوودا كۆمپانیای یونایتد هێڵس رایگەیاندبوو، بەشێكی زۆری یەكە ئەلیكترۆنییەكانیان لە سیستمی ئەلیكترۆنیدا پاككردووەتەوە بەهۆی ئەوەی ئابووری كۆمپانیاكەیان لەژێر هێرشی ئەلیكترۆنیدایە.

هەروەها، ئەو كۆمپانیایە بەهۆی ئەو هێرشەی كرایە سەری بڕی 22 ملیۆن دۆلاری بەو گروپەدابوو لە پێناو گێڕانەوەی بەشێكی زۆری داتاكانیان، بەڵام ئەو هەوڵە بێ سوود مایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا