کەشناسی: کەشوهەوا بە جێگیری دەمێنێتەوە

کوردستان پێش 4 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بە رێژەی سێ تا چوار پلە بەرزدەبنەوە".
باسی لەوەشکرد:" سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارسکراوەکانی ئەمڕۆ دوو تا سێ پلە بەرز دەبنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 25
سلێمانی : 23
دهۆک : 24
زاخۆ : 24
هەڵەبجە : 22
کەرکوک : 27
سۆران : 23
حاجی ئۆمەران : 16
گەرمیان : 30

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا