ئەلۆنسۆ داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد

وەرزش پێش 4 هەفتە

Alternate Text

چابی ئەلۆنسۆ لەبارەی داهاتووی خۆیەوە کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا و ئاشکرایکرد ساڵی داهاتوو راهێنەری چ یانەیەک دەبێت.
چابی ئەلۆنسۆی ئیسپانی و راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزنی ئەڵمانی رایگەیاند:" بڕیارمداوە لە یانەکەم بمێنمەوە، چونکە پێموایە بایەر لیڤەرکوزن شوێنێکی گونجاوە بۆ ئەوەی زیاتر گەشە بکەم".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەگوێرەی سەرچاوە هەواڵییەکان، پێشتر هەریەکە لە یانەکانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و لیڤەرپوڵی ئینگلیزی چاویان لەوەبوو بۆ وەرزی داهاتوو ئەلۆنسۆ بکەنە راهێنەری یانەکەیان، بەوپێیەی راهێنەری ئێستای هەردوو یانەکە وەرزی داهاتوو یانەکانیان بەجێ دەهێڵن.
چابی ئەلۆنسۆ یاریزانی پێشووی هەریەکە لە یانەکانی ریاڵ مەدرید، لیڤەرپوڵ و بایرن میونشن بووە، لە ئێستاشدا راهێنەری یانەی بایەر لیڤەرکوزنە و ئاستی بەرزی یانەکە بووەتە جێی سەرنجی هەموولایەکە، بەشێوەیەک یانەکەی نزیککردووەتەوە لە بەدەستهێنانی نازناوی بۆندزلیگای ئەمساڵ و تاوەکو ئێستاش لە هیچ یارییەکدا تووشی شکست نەبووە.


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا