ئاری هەرسین: ئەگەر بەبێ پارتی هەڵبژاردن بکرێت یۆنامی دانی پێدا نانێت

کوردستان 31/03/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند، ئه‌گه‌ر بەبێ پارتی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، عێراق و هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كێشه‌ ده‌بنه‌وه‌.

له‌ مه‌بده‌ئی خۆمان لاناده‌ین

ئاری هەرسین، به‌رپرسی لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" هه‌ر لایەنێک به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كات یاخود نا، ئازاده‌، ئێمه‌ حزبێكی مه‌بده‌ئیین و ئه‌گه‌ر به‌شدارینه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردن به‌ زیانی خۆشمان ته‌واوبێت، له‌ مه‌بده‌ئی خۆمان لاناده‌ین ".

ئەم هەڵبژاردنە پیلان بۆداڕێژراوه‌

وتیشی:" یۆنامی ناتوانێت میسداقییه‌ت به‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بدات، چونكه‌ پیلان بۆداڕێژراوه‌ و ئه‌نجامه‌كه‌شی دیاریكراوه‌ ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و تاکو ئێستا دیارە نییە پارتی بەشداری دەکات لەو هەڵبژاردنە یاخود نا، چونکە پارتی لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی پڕۆسەکە ناڕازییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا