ئەمەریکا 20 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێک زانیاری لەسەر دو بەرپرسی ئێران بدات

جیهان 13 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خەڵاتی تا 20 ملیۆن دۆلاری داناوە بۆ هەر کەسێک کە زانیارییەکانی ببێتە هۆی دەستگیرکردنی دو کارمەندی ئیتڵاعاتی ئێران.

بۆچی: دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردەوە: گومان دەکرێت کە ئەو دو کارمەندە تێوەگلابن لە رفاندنی رابێرت لڤینسۆن هاوڵاتیی ئەمەریکا کە ماوەی 18 ساڵە بێسەروشوێنە.

چی تر: رابێرت بریکاری خانەنشینکراوی FIBە و لە ساڵی 2007 لە گەشتێکی بازرگانیدا بۆ دورگەی کیش بێسەروشوێن بوە، ئەو دو کارمەندەی ئیتڵاعاتیش کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا خەڵاتی لەسەر زانیارییەکانیان داناوە، ناویان محەمەد باسری و ئەحمەد خەزاییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا