دەربارەی دواخستنی ئەنجامدانی تیروپشكی بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و كاندیدەكان سیاسییەكانی بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێم كۆمیسیۆن زانیاری بڵاوكردەوە.
كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەنجامدانی تیروپشكی بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستانمان بۆ هەشتی ئەم مانگە دواخست".
بڕیارماندا تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و كاندیدەكان بۆ هەشتی مانگ دوابخەین
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بۆ تەواوكردنی پڕۆسەی وردبینی بڕیارماندا وادەی ئەنجامدانی تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی، حزب و كاندیدەكان لە حەوتی ئەم مانگەوە بۆ هەشتی مانگ دوابخەین، واتە رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە كاتژمێر 11:00ی بەیانییەوە دەستپێدەكات".
ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندبوو، تیروپشك بۆ ژمارەی هاوپەیمانی و حزبەكان سیاسییەكان و كاندیدەكان لە ژمارە 101 بەرەو سەرەوە دەستپێدەكات.