پێش جەژن موچەی مامۆستایانی وانەبێژان خەرجدەكرێت

کوردستان 03/04/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزیری پەروەردەی هەرێم دەربارەی خەرجكردنی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ پێش رۆژانی جەژن، زانیاری ئاشكرا كرد.

 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:"  بە زووترین كات و پێش جەژن مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ خەرجدەكرێت".

پێش جەژن بە دڵنیایییەوە موچەكانیان دابەشدەكرێت

ئاماژەی بەوەشكردووە:" رێكارە یاساییەكانی پێدانی و خەرجكردنی شایستە داراییەكانی مامۆستایانی وابێژ لەلایەن وەزارەتی داراییەوە لە تەواوبووندان و پێش جەژن بە دڵنیایییەوە موچەكانیان دابەشدەكرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا