ئەحمەد محەمەد، شاعیری
کورد لە چەند شارێکی ئەڵمانیا چەند کۆڕێکی شیعری سازدەکات.
کۆڕەکان بە پاڵپشتی
حکومەتی ئەڵمانیا و رەوەندی کوردی لە شارەکانی شتوگارت، نورنبێرگ و بەرلین سازدەکرێن
و بڕیارە لە 20ی 4ی 2024وە دەستپێبکەن.
کۆڕەکان بە سەرپەرشتی
هەر یەک لە کۆمەڵەی کوردی شتوگارت لە شتوگارت، ناوەندی کلتوری کوردو ئەڵمان لە نۆرنبێرگ و گروپی کابارێتی کورد لە بەرلین سازدەکرێن.