بزن دانیشتووانی دوورگەیەکی ئیتاڵیای هەراسان کردووە و حکومەت دەیانبەخشێتەوە

هەمەرەنگ پێش 4 هەفتە

Alternate Text

لە دوورگەی ئالیکۆدی لە ئیتاڵیا ژمارەی بزنەکان شەش هێندەی دانیشتووانەکەیەتی و کێشەیەکی گەورەی بۆ دروستکردوون، بەرپرسانی دوورگەکەش بڕیاریانداوە لەپێناو دەربازبوون لەو کێشەیە بزنەکان بێ بەرامبەر بە خەڵکی تر ببەخشنەوە.

ریکاردۆ گولۆ، سەرۆکی شارەوانی دوورگەی ئەلیکودی بە ماڵپەڕی CNNی راگەیاندووە، هەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت لە رێگەی داواکارییەکی فەرمییەوە تاکو 50 بزن ببات و تەنها 17 دۆلار وەک باج بدات.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەی دانیشتووانی دوورگەکە تەنها 100 هەزار کەسە و بزنەکانیش ژمارەیان شەش هێندەی دانیشتووانەکەیەتی، بۆیە خەڵکیان بێزار کردووە و پارک و باخچە گشتییەکان تێکدەدەن، هەروەها دەچنە ناو ماڵەکانەوە و بەسەر دیوارەکاندا سەردەکەون.

ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەشکرد، 20  ساڵ لەمەوبەر جوتیارێک چەند بزنێکی بردووەتە دوورگەکە، بەڵام لەبەرئەوەی بەرەڵڵا کراون و گوێیان پێنەدراوە، ژمارەیان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا