سلێمانی.. ژمارەیەک هۆڵی لەشجوانی دەکرێنە بێ بەرامبەر

کوردستان پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی ئاشکرایکرد، دوای جەژن ژمارەیەک هۆڵی لەشجوانی دەکرێنە بێ بەرامبەر.
کاروان زیرەک بەڕێوەبەری وەرزشی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بە مەبەستی هاندانی هاوڵاتییان بۆ وەرزشکردن، هەماهەنگیمان لەگەڵ چەند 10 هۆڵی لەشجوانی سلێمانیدا کرد کە هاوکاربن لە مانگەکەدا دوو رۆژ یاریکردن بۆ ئەو کەسانە بکەنە بێ بەرامبەر کە لە رێگەی ئەو لینکەی ئێمە بڵاومانکردووەتەوە ناویان دەنووسن".

ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئێستادا ژمارەی ئەو هۆڵە لەشجوانییانەی بەدەم داواکەمانەوە هاتوون گەیشتووەتە 17 هۆڵ، بۆیە ئێمەش بڕیارمانداوە ئەو کەسانەی لە رێگەی لینکەکەی ئێمەوە ناو دەنووسن هەر سێ رۆژە و لە یەکێک لەو هۆڵانە بتوانن بەبێ بەرامبەر وەرزش بکەن".

داوا لە مەلەوانگەکانیش دەکەین کە بەشداربن لە پرۆژەکەماندا

باسی لەوەشکرد:" پرۆژەکەمان لە رۆژی 15ی نیسانەوە دەستپێدەکات و پاش سەرکەوتنی ئەم قۆناغە، داوا لە مەلەوانگەکانیش دەکەین کە بەشداربن لە پرۆژەکەماندا".

لەم لینکەوە ناوی خۆت تۆمار بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا