كەی گورچیلە بەرد دروست دەكات؟!

تەندروستی پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەبارەت بە هۆكارەكانی دروستبوونی بەردری گورچیلە و رێگاكانی چارەسەری ئەو نەخۆشییە، پزیشكی  پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی گورچیلە، میزەڕۆ و نەزۆكی پیاوان روونكردنەوە دەدات.

 دكتۆر كاوە فەقێ رەحیم، پزیشكی  پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی گورچیلە، میزەڕۆ و نەزۆكی پیاوان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەردی گورچیلە نەخۆشیەكی باوە لە زانستی پزیشكیدا ئاوی كانزایی بە رێژەی فراوان و بواری ژەنەتیكی و كەمی خواردنەوی ئاو لە هۆكارەكانی دروست بوونی بەردی گورچیلەن".

ئەوەی دەبێتە هۆی ئازار جوڵەی بەرد و گیربوونی و كۆبوونەوەی میزە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بەردی گورچیلە دەگاتە میزڵدان و لەوێشەوە دەردەچێتەوە دەرەوە، ئەوەی دەبێتە هۆی ئازار جوڵەی بەرد و گیربوونی و كۆبوونەوەی میزە لە پشتیەوەی".

بەردی گورچیلە لە ناو نەخۆشانی گورچیلەدا هەموو سێ ساڵ جارێك دروستدەبێت

ئەوەشیخستەڕوو:" بەردی گورچیلە بە گشتی لەناو نەخۆشەكانی گورچیلەدا هەموو سێ ساڵ جارێك دروستدەبێت و لە هەندێك گورچیەلەشد هەموو ساڵێك دروست دەبێت". 

جوڵەی بەرد دەبێتە هۆی ئازار لە لاتەنیشتەكاندا 

روونیشیكردەوە:" جوڵەی بەرد دەبێتە هۆی ئازار لە لاتەنیشتەكاندا و رەنگە ئەم ئازار بگوازرێتەوە بۆ ناوچەی ران و خوارەوەی سك یان ببێتە هۆی ژانەسەر".

ئەوەی نەخۆش تووشی ترس و گومان دەكات گۆڕینی رەنگی میزە بۆ رەنگی سوور

ئاشكراشیكردووە:" ئەوەی نەخۆش تووشی ترس و گومان دەكات گۆڕینی رەنگی میزە بۆ رەنگی سوور و دووبارە بوونەوەی میز و پەلەكردن لە میزكردندا و سووتانەوەیە، بوونی خوێنی زۆر و هەوكردن لە پشكنیندا نیشانەی بوونی بەردە".

ئەگەر ئەم ئازارە بە هیچ دەرمانێك چارەسەر نەكرێت، پێویستی بە نەشتەرگرییە

باسی لەوەشكردووە:" ئەگەر ئەم ئازارە بە هیچ دەرمانێك چارەسەر نەكرێت، یان رێگە لە میز كردن بگرێت یان هەو بكات و زیان بە گورچیلە بگەیەنێت، پێویست بە دەرهێنانی بەرد دەكات بە رێگەی نەشتەرگەر‌ی".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا