زۆر خواردنی شووتی ئەم زیانەی هەیە

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

شووتی یەکێکە لە میوە تایبەتەکانی وەرزی هاوین و زۆر کەس ئارەزووی دەکات، سەرەڕای سوودە تەندروستییەکانی، زۆرێک لە توێژینەوە نوێیەکان باس لەوە دەکەن زۆر خواردنی شووتی رەنگە مەترسی لەسەر جەستە دروست بکات.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "New Atlas" شووتی بەو پێیەی بڕێکی سەرسوڕهێنەری پۆتاسیۆمی تێدایە، دەبێتە هۆی کێشە بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە ئاماژەیە بۆ هەموو ئەو حاڵەتانەی کە کاریگەرییان لەسەر توانای گورچیلە هەیە بۆ فلتەرکردنی خوێن و لابردنی پاشماوە.

روونیشیکردووەتەوە، لە کۆی 10 کەس کە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلەیان هەیە، نۆ کەسیان نازانن تووشی نەخۆشییەکە بوون چونکە زۆرجار لە قۆناغە سەختەکاندا دەستنیشان دەکرێت کاتێک نیشانەکانی زیاتر دەبن.

سەرباری ئەم مەترسییانەی بەهۆی زۆری رێژەی پۆتاسیۆم لە لەش دروست دەبن، بەڵام پێکهاتەیەکی گرنگە و لەش بە رێژەیەکی دیاریکراو پێویست پێیەتی، چونکە لێدانی دڵ ڕێکدەخات و رێگری دەکات لە گرژبوونی ماسولکەکان، هەروەها ئاستی شلەی ناو خانەکان ڕێکدەخات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا