ئەم سوودانەی ترۆزیت زانیوە؟

تەندروستی پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک ژمارەیەک سوودی سەرسوڕهێنەری ترۆزی ئاشکرا دەکات.

د. کامەران رەسوڵ رایگەیاند:" ترۆزی یەکێکە لەو بەرهەمە رووەکییانەی لە وەرزی بەهاردا بەرهەم دێت و تام و چێژێکی تایبەتی هەیە، لە هەمانکاتیشدا بە یەکێک لە خۆراکە بە سوودەکان بۆ تەندروستی مرۆڤ دادەنرێت".

ترۆزی به‌ یه‌کێک له‌ جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت

باسی لەوەشکرد:" ترۆزی به‌ یه‌کێک له‌ جۆره‌کانی خه‌یار داده‌نرێت و له‌ زانستی ڕووه‌کناسی به‌ ناو خه‌یاری ئه‌رمینی ناو ده‌برێت و عه‌ره‌به‌کانی عێراق پێی ده‌ڵێن خه‌یاری ئاوی و به‌ ئینگلیزی پێی ده‌وترێت (cucumis melo flexuosus)".

روونیشیکردەوە:" ترۆزی بڕێکی زۆر که‌م وزه‌ی تێدایه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ماده‌ی دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڤیتامینه‌کانی وه‌ک : ( K , C , A , E ) له‌گه‌ڵ کانزاکان وه‌ک پۆتاسێوم ، پۆتاسێوم ، مه‌گنسێوم ، مه‌نگه‌نیز ، کالسێوم، له‌گه‌ڵ بڕێکی زۆرله‌ ڕیشاڵ و ئاو و ڕێژه‌یه‌کی که‌م کاربۆهیدرات و پڕۆتین و ئاسن".

بە وتەی د. کامەران رەسوڵ گرنگترین سوودەکانی ترۆزی بریتین لە:

1 ـــ پاراستنی کێشی له‌ش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وه‌یی و یارمه‌تی دابه‌زینی کێش ئه‌دات له‌ کاتی ڕێجیم دا.
2 ـــ یارمه‌تی دابه‌زینی کولیستڕۆڵی خراپ له‌ خوێن دا و دابه‌زینی فشاری خوێن.
3 ـــ یارمه‌تی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن دا و ڕێگه‌گرتن له‌ تووش بوون به‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌.
4 ـــ خۆپاراستن له‌ جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشک و نه‌خۆشی ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان.
5 ـــ پاریزگاری له‌ ته‌ندروستی دڵ و مێشک و به‌هێزکردنیان.
6 ـــ ڕێگری کردن له‌ وشک بوونه‌وه‌ی له‌ش و توونیه‌تی له‌گه‌ڵ یارمه‌تی دانی پاک بوونه‌وه‌ی جگه‌ر و له‌ش له‌ مادده‌ ژه‌هراویه‌کان.
7 ـــ یارمەتی خۆپاراستن له‌ نه‌خۆشی نه‌رم بوونه‌وه‌ی ئێسک و چه‌ندین جۆری.
8 ـــ نه‌هێشتنی قه‌بزی و هه‌ندێ میکرۆبی ناو کۆئه‌ندامی میز و میزه‌ڕۆ.
9 ــ ڕێگری کردن له‌ نه‌خۆشی ئه‌لزه‌هایمه‌ر و به‌هێزکردنی یاده‌وه‌ری.
10 ـــ یارمەتی به‌هێزکردنی مووه‌کانی قژ و پاراستن له‌ سپی بوون و هه‌ڵوه‌رینی قژ.
11ــ پاراستنی ته‌ندروستی پێست و گه‌ش بوونه‌وه‌ی و نه‌هێشتنی چرچ و لۆچ و خاڵ و زیپکه‌ و سیسی ده‌م و چاو.

زیانه‌کانیشی زۆر خواردنی ترۆزی :
1ـــ زیاترکردنی کاریگه‌ری لاوه‌کی هه‌ندێ ده‌رمانی زه‌غه‌ت و دڵه‌کزێ و ده‌رمانی دژه‌مه‌ینی خوێن.
2 ـــ هه‌ست کردن به‌ ته‌مه‌ڵی و بێهێزی.
3 ـــ سک چوون و ئاوسانی سک.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا