کۆبوونەوەی سودانی و بایدن دەستیپێکرد

جیهان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

دوای گەیشتنی بە کۆشکی سپی ئەمەریکا، کۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ بایدن دەستیپێکرد.

دوای ئەوەی رۆژی شەممە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی سپی، کەمێک پێش ئێستاش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستیپێکرد.

بۆ فراوانترکردنی پەیوەندییەکانە

پێشتر، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاندبوو کە ئامانج لە سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمەریکا، فراوانترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمەریکایە، بە شێوەیەک کە تەنها لە بواری ئەمنی و سەربازیدا قەتیس نەبن، بەڵکو پەیوەندییەکان لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، وەبەرهێنان، وزە و کەشوهەوا چالاک بکرێن، کە دوای واژۆکردنی رێککەوتنی ستراتیژی لە ساڵی 2008 ئەو بوارانە چالاک نەکراون.

سەردانەکە گرنگ و بە بایەخە

هەر ئەمڕۆش، ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سودانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند کە سەردانەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە بایەخ و گرنگە بۆ هەردوولا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا