بایدن: پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد لە هەرێمی كوردستان دەكەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

شەوی رابردوو سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كۆشكی سپی كۆبوونەوە و لە راگەیەندراوێكی هاوبەشدا ناوەرۆكەكەی خرایەڕوو.

 پاش كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیرانی عێراق راگەیەندراوێكی هاوبەش پەیوەست بە كۆبوونەوەكەیان بڵاوكرایەوە و تێیدا تێڕوانینی هاوبەشی خۆیان خستووەتەڕوو بەوەی هەرێمی كوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە خۆشگوزەرانیی و سەقامگیریی سەرتاسەری لە عێراق.

پشتگیریكردنی سەرۆكوەزیران بۆ بەردەوامیدان بە رێوشوێنەكانی خەرجكردنی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم

جۆو بایدن باسی لە هەوڵەكانی سەرۆكوەزیرانی عێراق و حكومەتی هەرێمی كردووە بۆ گەیشتنە چارەسەری سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەكان، بەتایبەتیش رێوشوێنەكانی ئێستا بۆ خەرجكردنی موچەی دوو مانگی مووچەخۆرانی هەرێم، هەروەها هانیداوە بۆ بەردەوامیدان بە بەرەوپێشچوونی زیاتر.

پاڵپشتی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد لە هەرێم دەكەن

لە راگەیەندراوەكەدا باسلەوەكراوە:" بایدن پاڵپشتیی ویلایەتە یەكگرتووەكانی دەربڕیووە بۆ چەسپاندنی دیموكراسیەت لە عێراق، بەتایبەتیش ئەنجامدانی هەڵبژاردنێكی ئازاد، دادپەروەر و بێخەوش لە هەرێمی كوردستان".

خواستی خۆیان بۆ سەرلەنوێ دەستپێكدنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم لەڕێی بۆرییەكانی عێراقەوە دەربڕیوە

پەیوەست بە هەناردەی نەوتی هەرێمیش سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆكوەزیران خواستی خۆیان بۆ لەسەر سەرلەنوێ دەستپێكدنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی بۆرییەكانی نێوان عێراق و توركیاوە دەڕبڕیوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا