سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری بەرگری ئەمەریکا گرێبەستێکیان واژوو
کرد بە بەهای 550 ملیۆن دۆلار
سەبارەت بە کاری هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە بوارە سەربازییەکاندا
وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند:" لەگەڵ حکومەتی عێراق گرێبەستێکمان واژوو کرد
سەبارەت بە کاری هاوبەش لەگەڵ ئەو وڵاتەدا لە بوارە سەربازییەکاندا، بەهای
گرێبەستەکەش نزیکەی 550 ملیۆن دۆلارە".
جەختیان لە هەوڵە بەردەوامەکانی نێوان واشنتۆن و بەغدا کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەرجەم ناوچەکانی عێراق
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هاوکات لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا، هەریەکە محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی
عێراق و لە لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا، جەختیان لە هەوڵە بەردەوامەکانی
نێوان واشنتۆن و بەغدا کردەوە بۆ دەستەبەرکردنی ئەمنییەتی سەرجەم ناوچەکانی عێراق بە
هەرێمی کوردستانیشەوە لە بەرامبەر هەڕەشە ئاسمانییەکان".
باسی لەوەشکرد:"
هەر لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە هاوکارییە ئەمنییەکانی ئێستای نێوان ئەمەریکا
و عێراق، هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی هەڕەشە ئەمنییەکانی بەردەم هەردوو وڵات
و داهاتووی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕەکانی دژ بە داعش لە عێراق کرا".