مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ كرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ بەشێوەیەكی گشتی ئاسایی بووەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئاگاداری سەرجەم گەشتیاران دەكەین كە هاتووچۆی گەشتیاری لەمەرزی نێودەوڵەتی باشماخ ئاساییە و دەستی پێكردۆتەوە".

ئەو كێشانەی هەبوون لە مەرزی باشماخ بەتایبەت لە سنوورەكانی ئێرانەوە چارەسەركراون

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو كێشانەی هەبوون لە مەرزی باشماخ بەتایبەت لە سنوورەكانی ئێرانەوە چارەسەركراون و لەئێستا بەداواوە و لە كاتژمێر (11:30)ی خولەكی پێش نیوەڕۆ وەهیچ رێگریەك نەماوە و دەتوانن گەشتەكانتان ئەنجام بدەن".

ئەمەش لەكاتێكدایە، بەهۆی دروستبوونی كێشەیەكی تەكنیكی لە رایكردنی مامەڵەكانی گەشتیاری هاوڵاتیان لە سنوورەكانی ئێرانەوە، هاتووچۆی گەشتیاری لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخ لە شەوی رابردووەوە راگیرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا